٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێژەی کورسی و ناوی کاندیدە براوەکانی (پ د ک)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق،پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى راگه‌یاند وئه‌نجامه‌كانی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە هەر چوار پارێزگا کوردستانییەکە و لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوایش به‌م شێوه‌یه‌یه‌.

 

ڕێژەی کورسییەنی پارێزگای سلێمانی:

پارتیی دیموکراتی کوردستان: 2 كورسی

 

ڕێژەی کورسییەنی پارێزگای هه‌ولێر:

پارتیی دیموکراتی کوردستان: 7 كورسی

 

ڕێژەی کورسییەکانی پارێزگای كه‌ركووك:

پارتیی دیموکراتی کوردستان: 2 كورسی

 

 ڕێژەی کورسییەکانی پارێزگای دهۆك:

پارتیی دیموکراتی کوردستان: 8 كورسی

 

ڕێژەی کورسییەکانی هاوپه‌یمانیی كوردستانی لە پارێزگای مووسڵ:

هاوپه‌یمانیی كوردستانی: 6 كورسی و بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "کوردستان تی ڤی"-یش هەر شەش کورسییەکە هیی پارتیی دیموکراتی کوردستانن

 

 ڕێژەی کورسییەکانی لیستی ئاشتیی كوردستانی لە پارێزگای دیاله‌:

لیستی ئاشتیی كوردستانی: 2 كورسی و هێشتا دیار نییە کە پارتیی دیموکراتی کوردستان کورسیی هەیە یەن نا، بەڵام KDP.infoپێشتر لە زاری بەرپرسی لقی 15-ی خانەقینەوە بڵاوی کردەوە کە پارتی کورسیێک دەباتەوە و ئەگەر وایش نەبێت ئەوا ئەنجامەکان گۆڕاون و بە ستەمیش لە حیزبەکەی ناوی برد.

 

ناوى كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان:

 

کاندیدانی پارێزگای سلێمانی:

پارتی دیموكراتی كوردستان: 

ئەشواف نەجمەدین

عەبدولوەهاب عەلی مەحموود

 

 کاندیدانی پارێزگای هەولێر:

 پارتی دیموكراتی كوردستان:

 ئەردەلان نورەددین

عەرەفات كەرەم

تاریق سدیق

سیروان عەبدوڵڵا

خۆشەوی خەلیل

بێریڤان ئەسعەد

نەدا عەنتەر

 

کاندیدانی پارێزگای دهۆك:

 پارتیی دیموکراتی کوردستان: 

نەجیبە نەجیب

خەسرۆ عەبدوڵڵا

رێناس جانۆ محەممەد

بەنگین شەوكەت

ئیسلام حوسێن

عوسمان تاهیر

شیرین عەبدولرەحمان

سەرحان ئەحمەد

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار