٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

150 كۆمپانیا مایەپووچ بوون.. بە هۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا 70%ـی پڕۆژەكانی سلێمانی وەستاون

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.INFO-لە كۆبوونەوەی نێوان شاندێكی پەرلەمانتاران و لقی سلێمانیی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستاندا، ئەوە خرایە ڕوو كە بە هۆی نەبوونی پارە لە بانكەكانی سلێمانیدا، 70%ـی پڕۆژەكان وەستاون و هەروەها 150 كۆمپانیاش مایەپووچ بوون.

 

شاندێك لە پەرلەمانتارانی نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی لقی سلێمانیی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستانیان كرد و لە كۆ بوونەوەیەكدا باسیان لەو كێشە و گرفتانە كرد كە بە هۆێ نەبوونی پارە لە بانكەكاندا بەرەوڕووی بەڵێندەران بووەتەوە.

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی لقی سلێمانیی یەكێتیی بەڵێندەران میران كامل، ڕایگەیاند كە لە ئێستادا زیاتر لە 70%ـی پڕۆژەكان لە شاری سلێمانی بە هۆی نەبوونی پارە لە بانكەكندا وەستاون و 30%ـەكەی دیكەش زۆر بە سستی كارەكانیان بەڕێوە دەچێت.

 میران ئاماژەیشی دا كە بە هۆی ئەم كێشەیەوە 150 كۆمپانیا مایەپووچ بوون و هەروەها لە لایەكی دیكەوەشەوە بەڵێندەران داواكارن كە بە هۆی وستان و دواكەوتنی پڕۆژەكانیانەوە لە لایەن حكوومەتەوە سزا نەدرێن، بەڵكوو قەرەبوو بكرێنەوە.  لەلای خۆیانەوە پەرلەمانتاران بەڵێنی بەدواداچوونی كێشە و داواكارییەكانی بەڵێندەرانیان دا.

ئارمان مەلازادە

 

هەواڵی پەیوەندیدار