بۆ پێكهێنانی حكوومەت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان چاوەڕوانی دەرئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان دەكەن

هەولێر - KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، لایەنە كوردییەكان چاوەڕوانی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەن بۆ ئەوەی بەرچاویان ڕوون بێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی موحسین سەعدوون، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "وەك لایەنی كوردی هیچ ڕاگەیەنراوێك لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت بڵاو ناكەینەوە تا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە ڕادەیەگەنرێت."
گوتیشی: "بەپێی ئەو نەخشەڕێگایەی دامانناوە، هەر كەسێك بیەوێت پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەربگرێت، دەبێت پابەندی دەستوور و ئەو ڕێككەوتنانە بێت كە لە نێوان ئێمە و ئەواندا ئەنجام دەدرێت."
سەعدوون ئاماژەشی دا كە ئەوان هێڵی سووریان بۆ هیچ كاندیدێك نییە، تەنیا ئەوە نەبێت هەر كەس ئەو پۆستە وەردەگرێت، دەبێت پابەندی ڕێككەوتنەكان بێت.
كارزان هەورامی




