٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدی ئەحمەد پیرە: گۆڕان دەمێكە دەزانێ كە لە ناو سلێمانی و هەولێر و ناوچەكانی دیكەش ئەندامانیان لە كەمبوونەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ویستێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ڕەت كردۆتەوە. ئەو ویستەیش ئەوتەمەنناییەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووە كە پشتیوانی لە كوردی سووریا نەكەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدیمانەیەكیدا لەگەل رۆژنامەی هەولێر رایدەگەێنێت: تەمەننای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەیە كە پشتیوانی لە كوردی سووریا نەكەین یان هانیان بدەین كە لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەددا هاوكاری بكەن. ئێمە لەسەر ئەو ڕایە نین و پێمان وایە كوردی سووریا نابێت لە دەرەوەی كاروان بڕوات.

لەوەلامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بە هەلوێستەكانی ئەم دوایانەی گۆران و بەشداری نەكردنیان لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان كەبە سەرپەرشتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، پیرە گووتی: بزووتنەوەی گۆڕان دەمێكە دەزانێ كە لە ناو سلێمانی و هەولێر و ناوچەكانی دیكەیش ئەوەی پێوەندی بە ئەندام و مەكۆ و دامەزراوەكانییەوە هەیە لە كەمبووندایە، بۆیە هەموو دەرفەتێك دەقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵك.

زیاتریش گوتی، خۆ هێشتا بودجە نەخوێندرابوویەوە كە گۆران دەستیان كرد بە لەمێزدان.

هەواڵی پەیوەندیدار