٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ ژمارەیەك لە وه‌زیران و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیادا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێڕ-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نۆرت هۆڵدى تایبه‌تى له‌نده‌ن و له‌ لایه‌ن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و باڵیۆزى عێراق و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ریتانیا و كۆنسووڵى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێ كرا و دواى پشوودانێكى كورت به‌ره‌و شوێنى مانه‌وه‌ى به‌ڕێ خرا.

له‌م سه‌ردانه‌ دوو ڕۆژییه‌دا نێچیرڤان بارزانی و شاندى یاوه‌رى كه‌ له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران پێك دێت، سبه‌ى دووشەممە و ڕۆژى دواتریش لەگەڵ ژمارەیەك لە وه‌زیران و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیا كۆ دەبنەوە و تیایدا وێڕای پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، چەندین تەوەری دیكەی گرنگ ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌ بواره‌كانی بازرگانی و ئابوورى و هاریكاریی وزە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان تاوتوێ ده‌كرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار