نێچیرڤان بارزانى سهردانى لهندهن دهكات

هەولێر-KDP.info- سكرتێرى ڕۆژنامهوانیى سهرۆكوهزیرانى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوەتی فەرمیی حكوومەتی بەریتانیا، بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێ دهكهون.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سامى ئهرگۆشیى گوتی، "ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی مایسی 2014 شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوەتی فەرمیی حكوومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی و بەشداریی هەریەكە لە د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عهلى سندى وهزیرى پلاندانان، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئهنجومهنى وهزیران، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و ژمارهیهك له ڕاوێژكاران، بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێ دهكهون."
پێوەست بە ئامانجی سەردانەکەیش سامی ئەرگوشی دەڵێت "شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە وهزیران و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیا كۆ دەبنەوە و تیایدا وێڕای پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، چەندین تەوەری دیكەی گرینگ باس دەكرێت كە پەیوەندیی بە بواری بازرگانی و هاریكاریی وزە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لە هەموو ڕوویهكهوه ههیه."




