پەكەكە، نۆ كرێكارە ڕفێنراوەكەی ئازاد كرد

شڕنەخ - KDP.info-هەفتەی رابردوو ئەندامانی پەكەكە لە ناوچەی شڕنەخ 9 كرێكاریان بە تاوانی یارمەتیدان بۆ دروستكردنی بنكەی سەربازیی نوێ لە ناوچەكەدا و هەروەها دروستكردنی رێگاوبان بۆ بنكە سەربازییەكان ڕفاندبوو.
دوای ئەوەی ئەو كرێكارانە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە لای پەكەكە دەستیان بەسەردا گیرابوو، ئەمڕۆ ئازاد كران و لە لایەن فەرمانداریەتی ژەندرمەی شڕنەخەوە دانپێدانانەكانیان وەرگیرا.
ئەو كرێكارانە رۆژی 14ـی ئەم مانگە لە كاتی دروستكردنی رێگاوباندا بۆ بنكەیەكی سەربازی لە ناوچەی شڕنەخ لە لایەن ئەندامانی پەكەكەوە رفێنرابوون.
هیوا ئەردەلان




