دووشەممە ئەنجامەکانی پەرلەمانی عێراق و پێنجشەممەیش هیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ڕادەگەیەنرێن

هەولێر-KDP.info- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه له پازده پارێزگای عێراق پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ته‌واو بوونه‌و راشیگه‌یاند كه هه‌ندێ كێشه له پارێزگاكانی كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و نه‌ینه‌وا هه‌ن.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆن، میقداد شه‌ریفی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیش ئاماده‌بوو گوتی، دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌هۆی كۆمیسیۆنه‌وه نییه و گوتی كه له پازده پارێزگای عێراقی ئه‌نجامه‌كان ئاماده كراون، به‌ڵام له پارێزگاكانی كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و نه‌ینه‌وا كێشه هه‌یه وه‌ك كێشه‌ی ئاواره‌كان له پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌كان.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان گوتییشی، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێن و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێن.




