سعوود مه‌لا: په‌یه‌ده هه‌رچییه‌ك بكات من ده‌گه‌ڕێمه‌وه رۆژئاوای كوردستان

هەولێر-KDP.info- سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا، سعوود مه‌لا ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی په‌یه‌ده گرت كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته ده‌ستگیر ده‌كات یان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و، گوتی، په‌یه‌ده به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ناتوانێ رێگری له ئێمه بكات خه‌بات و چالاكی له رۆژئاوای كوردستان نه‌كه‌ین.
سعوود مه‌لا، ره‌فتار و كرداره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌یه‌ده‌ی ریسوا و شه‌رمه‌زار كرد كه چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریای ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه یانیش گه‌راندۆیه هه‌رێمی كوردستان و گوتی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی په‌یه‌ده ته‌نیا خزمه‌ت به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
سعوود مه‌لا كه له كوردستانی باكووره‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی په‌یه‌ده كرد و گوتی په‌یه‌ده باش ده‌زانێت كه به‌ر له هه‌ر كه‌سێك خۆی باجی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌دات.
سعوود مه‌لا ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و هاتۆته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بچنه رۆژئاوای كوردستان




