رێباز بیرکۆتى: دووشەممە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانیى کوردستاندا کۆ دەبێتەوە... قوباد تاڵەبانی کاندیدی جێگری سەرۆکی حکوومەتە

هەولێر-KDP.info- کادیرى دیارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، رێباز بیرکۆتى دەڵێت، پێکهێنانى حکوومەت زۆر دواکەوتووە و نابێ لەوە زیاتر دوا بکەوێت. دەشڵێت مەکتەبى سیاسى بە زرۆیەنەى دەنگ قوباد تاڵەبانییان بۆ جێگرى سەرۆکى حکوومەت دەستنیشان کردووە و رۆژى دووشەممەش لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆ دەبنەوە .
بریباز بیرکۆتىی کادیرى دیارى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بۆKDP.info گوتى: دەسنیشانکردنى جێگرى سەرۆکى حکوومەت کە پشکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانە لە نێوانى حاکم قادر و قوباد تاڵەبانى بووە و بریارى مەکتەبى سیاسییش بەزۆرینە بە لاى قوباد تاڵەبانیدایە، بەوپێیەى کە ئەو کورێکى گەنجە و یەکێتییش لە روانگە و سۆنگەى ئەوەى گەنج زیاتر خزمەت بکات و تاقە و کەفائەتى خۆى سەرف بکات بۆ خزمەتکردنى واڵات، قوباد تاڵەبانى بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى حکوومەت یەکلا کردووەتەوە و هەر دوولاشیان بە گیانى برایانە وەریان گرتووە و بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى حکوومەت قوباد تاڵەبانى کاندیدى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە.
بێرکۆتى گوتیشى: یەکێتىی نیشتمانىی کوردستان و پارتى دیمورکاتى کوردستان لە ئاستى بەرپرسیاریەتى و پارێزگارىکردن لە دەسکەوتەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەبینم، بۆیە ئەو مەسەلەیە یەکلا دەکریتەوە و رۆژى دووشەممەش وەفدێکى باڵاى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لەگەڵ جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکریزیى کورد و سیاسەتەکانى هەرێم بەرامبەر بەغدا و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى هەم پێش هەڵبژاردن و هەم دواى هەڵبژاردن کە هاتوونەتە پێش.




