دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئامێری فێنككەرەوە و پێداویستیی رۆژانە بەسەر پەناخوازانی كەمپی گەویلان دابەش دەكات

هەولێڕ-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازانی رۆژئاوای كوردستان لە كامپەكانی هەرێمی كوردستان، لە چەندین هەڵمەتی جیادا هاوكاری جۆراوجۆری بەسەردا دابەش كردوون، لە هەڵمەتێكی نوێدا پانكە و كەلوپەلی ناوماڵی بەسەر 458 خێزانی پەناخوازدا دابەش كرد.
رۆژی 15/5/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كامپی گەویلان، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (IOM)-ی فەرەنسایی هەستان بەدابەشكردنی چەندین كەلوپەل و پێداویستی رۆژانە بەسەر پەناخوازانی كەمپی گەویلان، هاوكارییەكانیش بریتی بوون لە كەلوپەلی فێنككەرەوەی وەك پانكە و هەروەها دابەشكردنی ترمزی ئاو و حەسیر و تایت و سابون، کە 458 خێزانی ئاوارە سوودمەند بوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
