٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە، چەند سەرکردەیەکى پارتى دیموکراتى کوردستان-سووریا دوور دەخاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئاسایشى پەیەدە چەند ئەندامێکى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-سووریا دەستگیر دەکات و ڕەوانەى هەرێمى کوردستانیان دەکاتەوە.

سێ سەرکردە و چوار ئەندامى پارتى دیموکراتى کوردستان-سووریا لەلایەن ئاساییشى پەیەدەوە دەستگیر کران و دووریان دەخەنەوە بۆ هەرێمى کوردستان، لەم بارەوە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان-سووریا، مستەفا ئۆسۆ بۆKDP.infoڕایگەیاند دوێنێ شەو 16/5/2014 دوو ئەندام مەکتەبى سیاسیى حیزبەکەیان بە ناوى محەممەد عەلى ئیبراهیم و نافیع بەیرۆ و ئەندامێکى کۆمیتەى ناوەندى محەممەد سەعدوون لەگەڵ چوار ئەندامى دیکە لە حیزبەکەیان لەلایەن ئاسایشى پەیەدەوە، دەستگیر کراون و ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کراون.

مستەفا ئۆسۆ وێڕاى شەرمەزارکردنى ئەو کار و کردەوانەى پەیەدە گوتى: "ئەوەى ئەوان کردوویانە لە هیچ شوێنێکى دنیا جێگاى نابێتەوە، ئەم هەنگاوەشیان بە هیچ شێوەیەک خزمەتى بەرژەوەندیى گەلى کورد ناکات، بەڵکە تەنیا خزمەتى نەیاران و دوژمنانى کورد دەکات".

دەربارەى هەڵوێستى پەیەدە بەرانبەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان-سووریا، ئۆسۆ ئەوەى خستەڕوو کە ئەو هەڵوێستەى پەیەدە لە دژى ئەو یەکێتییەى چوار پارتى کوردى بووە و دواى ئەوەى کە هەڵوێستیان یەک خستووە لە چوارچێوەى پارتێکى یەکگرتوو، بەڵام پەیەدە دەیەوێت بە تەنیا ڕۆژئاواى کوردستان کۆنترۆڵ بکات چارەنووسى گەلى کورد بخەنە ژێر دەستیانەوە.

کارزان هەورامى

 

هەواڵی پەیوەندیدار