٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانەر یڵدز: هێشتا 18 كرێكار لە نێو كانەخەڵووزەكەدا ماون و رزگار نەكراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری وزەی توركیا دەڵێ، 485 كرێكار لە كارەساتەكە رزگاریان بووە، بەڵام هێشتا 18 كرێكار رزگار نەكراون.

لە رۆژی سێیەمی كارەساتی تەقینەوەی نێو كانەخەڵووزێك لە ناوچەی سۆما لە پارێزگای مانسیای توركیادا، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی ئەو وڵاتە تانەر یڵدز كە سەرپەرەشتیی هەڵمەتی رزگاركردنی كرێكارەكان دەكا، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی 24 بڵاوی كردەوە كە تانەر یڵدز لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئاماژەی داوە كە دوای تەقینەوەكە 485 كرێكار توانیویانە خۆیان رزگار بكەن، بەڵام هێشتا 18 كرێكاری دیكە لە نێو كانەخەڵووزەكەدان و رزگار نەكراون.

یڵدز گوتیشی: تا ئێستا بە گشتی 284 كرێكار بە هۆی ئەو كارەساتەوە گیانیان لە دەست داوە و زۆربەی هەرە زۆری جەنازەكان رادەستی كەسوكارەكانیان كراونەتەوە تەنیا 16 جەنازە ماون كە لە سەردخانەدان و دوای ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی دی ئین ئەی رادەستی كەسوكارەكانیان دەكرێنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە لەگەڵ ئەو 18 كرێكارەی كە لە نێو كانەخەڵووزەكەدان و هێشتا رزگار نەكراون بە گشتی ژمارەی ئەو كرێكارانەی گیانیان لە دەست داوە دەبێتە 304 چوار كرێكار.

 

هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار