سبەی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆ دەبێتەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info- بەپێی زانیارییەکان وەها بڕیارە سبەی شەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان، کاوە مەحموود، ئەم ھەواڵەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە و ئەوانیش وەک حیزبی سیوعی بانگھێشتی ئەو کۆبوونەوەیە کراون.
کاوە مەحموود گوتیشی: تەنھا بانگھێشت کراون بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە، بەڵام ئاگاداری وردەکاریی ئەجیندای کۆبوونەوەکە نین."
لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆک بارزانی و ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوی گۆڕان، نەوشیروان مستەفادا کە دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوە چوو، قسە لەسەر ئەوە كرا كە چۆن كورد بتوانێ بە یەكدەنگی مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی سیاسی و حكوومەتی ئاییندەی عێراق بكات.
هەر لەو دیدارەیاندا ئەو میكانیزمانە تاوتوو كران كە بە هۆیانەوە تیمێكی هاوبەشی هێزە كوردستانییەكان پێك بهێندرێت بۆ ئیدارەدانی كاروباری كورد لە بەغدا و دیراسەكردنی وەرگرتنی ئەو پۆستانەی كە لە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخن.
بڵند ئیبراھیم




