پارتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

هەولێر-KDP.info- هەریەک لە ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كوَمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لایەنێکی سیاسی بە تەزویر و دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار دەکەن و ئۆباڵی هه‌ر پێشهاتێكیش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی به‌رپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی سلێمانی و لایه‌نی ساخته‌كار.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتیی كوردستان
ئێمه وه‌ك چوار لایه‌نی به‌شدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ر زوو هۆشداریمان دا به‌وه‌ی كه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ته‌زویرێكی رێكخراو به چه‌ند قۆناغێك و به چه‌ند شێوازێك ئه‌نجام بدات و مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو ده‌نگده‌رێك كه ده‌نگدانه پێشێل بكات، له رۆژی ده‌نگدانیشدا هه‌مان ئه‌و لایه‌نه ته‌زویرێكی رێكخراوی ئه‌نجام دا كه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرمان له‌به‌رده‌ستدایه و سكاڵامان تۆمار كردوه.
پاش ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی حیزب و كه‌ناڵه‌كانه‌وه، ئه‌و لایه‌نه كه‌وته رێخۆشكردن بۆ ره‌تكردنه‌وه و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه به‌وه‌ی كه ته‌نها سه‌رچاوه بۆ راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كان كۆمسیۆنه. پاشان ده‌ره‌نجامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانمان له‌لایه‌ن ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنه‌وه وه‌رگرت، كه تائێستا ئه‌نجامه‌كانی نزیكه‌ی (100) وێستگه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند جار و له رێگای چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه داوای ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان لێ كردون، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه. هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕنه‌وه بۆئه‌وه‌ی گوایه به ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش جێگای گومانێكی گه‌وره‌یه. چونكه وێنه‌ی دووه‌می فۆڕمی ئه‌نجامه‌كان ده‌چێته مه‌كته‌بی پارێزگای كۆمسیۆن.
پاش به‌راوردی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌نجامی بریكاره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ره‌سمی كۆمسیۆن تاڕاده‌یه‌ك هاوتان، به‌ڵام له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه به شێوازێكی به‌رنامه بۆداڕێژراو كار ده‌كرێت بۆ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه راسته‌قینه فه‌رمییه‌ی كه له كۆمسیۆنه‌وه وه‌رمانگرتووه.
ناكرێت ده‌ره‌نجامی راستیی ده‌نگی خه‌ڵك ساخته‌كاری تێدا بكرێت بۆ رازیكردنی ته‌نها یه‌ك لایه‌ن له سلێمانیدا و لایه‌نه‌كانی تر بێبه‌ش بكرێن له مافی ده‌نگده‌ره‌كانیان.
بۆیه ئێمه به‌ده‌ر له ده‌ره‌نجامه فه‌رمییه‌كانی كۆمسیۆن كه به فۆڕمی (902) گه‌یشتووەته ده‌ستمان به‌هیچ ده‌ره‌نجامێكی تر رازی نابین و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ئۆباڵی هه‌ر پێشهاتێكیش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی سلێمانی و لایه‌نی ساخته‌كار.
ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان - ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان - مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان - ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كوَمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
16-5-2014




