٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور، ڕەتی دەکاتەوە پەیەدە دەروازەی سێمالکای کردبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

پێشابور-تایبەت بەKDP.INFO-  بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور، ئەو هەواڵەی کانتۆنی جەزیرەی رەت کردەوە، کە دەڵێت خاڵی سنووریی سێمالکایان لەپێناو هاووڵاتیانی ڕۆژئاوادا کردبێتەوە و دەشڵێت، پەیەدە بە ھیچ جۆرێک رێگا نادات کەس لەو سنوورەوە ھاتوچۆ بکرێت.

بەرپرسی خاڵی سنوری پێشابوور، شەوکەت بەربوھاری، بۆkdp.infoگوتیشی: "ماوەی سێ رۆژ بوو رۆژانە 200کەس خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەھاتن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و ئێمەش پەیوەندیمان بە بە بەرپرسی خاڵی سنووری سێمالکا، مستەفا عەبدولعەزیزەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک ھاتوون کە قوتابی و نەخۆش و ھەندێکیش دەیانەوێ بە یەکجاری بگەرێنەوە، بەڵام رێگەی نەدا بە بیانووی ئەوەی کە سەرووی خۆیان رێگەیان پ ێنادات."

 بەربوھاری زیاتر گوتی "رۆژی دواتر ناچار بووین  22کەسمان بە بەلەمێک نارد کە زۆرینەیان قوتابی و نەخۆش و منداڵ بوون، کە چەند رۆژنامەنووسێکی ھەرێمی کورستانیشیان لەگەڵدا بوون، بەڵام کە بەلەمەکە گەیشتە سنووری سێمالکا، چەکدارانی پەیەدە ھاتنە ناو بەلەمەکە و ئیھانەی ئەو کەسانەیان کرد و خاون بەلەمەکەشیان دەستگیر کرد و چەکیان لێی دەرھێنا و بەزۆر بردیان، تا سەعات 10ی شەو لای خۆیان لە دێریکێ دەستگیریان کردبوو، ئەوکات ئازادیان کرد و گەرایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان."

بەربوھاری زیاتر گوتی: رۆژنامەنووسەکانیشیان برد و لەلای ناوچەی سحێلان رەوانەی ھەرێمی کوردستانیان کردبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەناو کانتۆنی جەزیرە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان، بڕیاریان داوە دەروازەی سێمالکا بکەنەوە و بۆ درێژەدان بە کردنەوەیشی داوایان کردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەروازەکە لەبەری هەرێمی کوردستاندا کۆ ببنەوە. بەڵام بەربوهاری سەرلەبەری هەواڵەکەی ڕەت کردەوە و گوتی کە هێشتا دەروازەکە داخراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار