په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زا و ناحیه‌كانی تاوتوێكرد و ده‌نگی له‌سه‌ردا.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌یه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، دكتۆر رزگار، به په‌یامنێری راگه‌یاندووە: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، دوای گفتوگۆییه‌كی دوور و درێژ چه‌ندین بابه‌ت چاكسازی تێداكرا و دواتر ده‌نگ به‌یاساكه دراو په‌سه‌ندكرا.
وتیشی: به‌باوه‌ڕی من ئه‌و یاسایه زۆر باشه، بۆ به‌جێهێنانی پرۆسه‌ی دیموكراتی و رێزگرتن له ئیراده‌ی میلله‌ت، واده‌كات له‌واده‌ی خۆی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان ئه‌نجامبدرێت هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه هاریكارێكی گه‌وره‌یه، بۆ هه‌لبژاردنه‌كان و ده‌رگه‌ی ساخته‌كردن ده‌گریت، و وڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی رایانگه‌یاندبوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامنادرێت.




