٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

سڵاو و رێز

به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاودووساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان مێژوویەکی پڕ لە شانازیی هەیە و ڕۆڵی درەوشاوەی له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا هەرگیز لەیاد ناکرێت. بەدرێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان، مامۆستایان سەرباری ئەرکی پێگەیاندنی نەوەکانی گەلەکەمان، وەک پێشمەرگەی ئازا و تێکۆشەر له‌ رێزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بوون و له‌و پێناوەشدا ده‌یان شه‌هیدی نه‌مریان پێشکەشی كوردستان کردووە.

ئێستاش کە گەلەکەمان هەنگاوی مەزنی لەپێشە، پێویستە مامۆستایان بە هەمان ڕۆحییەتی پێشمەرگانەوە لە خەباتدا بن و هەستی نیشتیمانپەروەری و کوردایەتیی لەناو نەوەی ئێستادا پەرە پێ بدەن و ڕێگە نەدەن هەوڵی ناحەزان بۆ بڵاوکردنەوەی هەستی خۆ بەکەمزانین و بێ ئیرادەیی لەناو منداڵ و گەنجانی وڵاتەکەماندا سەربگرێت.

 پێویستە مامۆستایان ئەو وانەیە بە ڕۆڵەکانمان بڵێنەوە کە قوربانییەکانی گەلەکەیان لەیاد نەکەن و بە ئومێدێکی زۆرەوە بەرەو داهاتوویەکی پڕشنگدار هەنگاو بنێن.

هەر شاد و سەرکەوتوو بن.

مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

15/5/2014

هەواڵی پەیوەندیدار