٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریای دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-تایبەت بە KDP.info-درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی پەیەدە هێرشیان كردە سەر ماڵی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا و دەستگیریان كرد، دەنگۆی ئەوەش هەیە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرابێت.

ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا مستەفا جومعە، بە kdp.info-ی راگەیاند: پەیەدە لە دەستگیركردنی ئەندامانمان و بەردەوامە و تا ئێستا سێ ئەندامی سەركردایەتیی ئێمەی لە حەسەكە و دێریك و عەفرین دەستگیر كردووە.

مستەفا جومعە گوتیشی: پەیەدە هەوڵ دەدات رەوشی رۆژئاوای كوردستان تێك بدات و شەڕی كوردكوژی ڕوو بدات.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا زیاتر گوتی: شەوی رابردوو سەعات یەكی شەو چەكدارانی پەیەدە چوونەتە سەر ماڵی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا بەشار ئەمین و لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیریان كردووە، دەنگۆی ئەوەش هەیە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرابێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ هەواڵێكی نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار