٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرەکیترین داوای پەرلەمانتارانی مانگرتوو لە سەرۆکی هەرێم، واژۆکردنی یاساکەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان،    ئومێد خۆشناو دەڵێت، سەرەکیترین داوایان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە، یاسا هەموارکراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم کە واژۆ بکات، زیاتر دەڵێت "ئێمەش لەژێر زەختێکی زۆری جەماوەرداین."

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو بۆKDP.infoگوتی: "دوای ئەو هەڵوێستانەی هەفتەی رابردوو کە هەمان بوو لە پەرلەمانی کوردستان کە بە ژمارەیەکی زۆری دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، ماوەی هەفتەیەک بۆ فراکسیۆنی سەوز دیاری کرا بۆ ئەوەی جێگری سەرۆکوەزیران ئامادە بکەن، بەڵام بەداخەوە تائێستا دەستاودەست دەکرێت."

گوتیشی: "ئێمە دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان یاسای سەرۆکایەتیی هەرێممان هەمووار کرد کە لە یاساکەدا سەرۆک و جێگر بەیەکەوە رادەسپێردرێن و گۆڕڕا بۆ ئەوەی کە تەنیا سەرۆک ڕابسپێردرێت، لە ئێستادا یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین واژۆ بکرێ و کاری پێ بکرێ." 

گوتیشی: "ئەو کاتەیش کە درابوو بە فراکسیۆنی سەوز ئەمڕ تەواو بووە، کەچی فراکسیۆنی سەوز بەهەمان شێوەی جارانیەتی و هیچ بەرەوپێشچوونێک نەبوو لە هەڵوێستی ئەواندا، هەر بۆیە ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی لە فراکسیۆنەکانی پارتی و بزووتنەوەی گۆران و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی و تورکمان و ئاشوورییەکان کە ئەوە بەشی زۆری فراکسیۆنەکانن، لە باڵاخانەی پەرلەمانی کوردستان مانمان گرتووە."

سەبارەت بە بەردەوامیی و کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان گوتی: کاتێکی دیاریکراومان نییە بۆ شکاندانی مانگرتنەکەمان، بەڵام چاوەڕوانی وەڵامێکی ئیجابیی بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانین بۆ واژۆکردنی یاساکە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار