٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگرتنی پەرلەمانتاران بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان کە فڕاکسیۆنەکانی(پارتی، گۆران، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلام)-ین، دژبە دیارینەکردنی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، مانیان گرتووە و دەڵێن، دەبێ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز بکات و ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێێ هەمواری یاسا نوێیەکە کە دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی کوردستانبە زۆرینەی دەنگ پەسندی کرد، دەبێ لەمەودوا پرۆسەی ناونان و ڕسپاردن تەنیا بۆ سەرۆکوەزیران بکرێت، هەڵبەت پێشتر ناونان و ڕاسپاردن بۆ سەرۆکوەزیران و جێگرەکەیشی دەکرا.

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "هێشتا مانگرتنەکەمان بەردەوامە و دیار نییە کەی کۆتایی بە مانگرتنەکەمان دەهێنین."

هاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان، ئێڤار ئیبراھیم، بۆkdp.infoگوتی: پێویست بوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ناونان بۆ کاندیدانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەھۆی دیارینەکردنی کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت لەلایەن یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە دواخرا، بۆیە ئێمە وەک ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار مانمان گرتووە و داوامان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە پێویستە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز بکرێت و ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە.

ئێڤار ئیبراھیم گوتیشی: ئەگەر داواکارییەکەمان جێبەجێ نەکرێت، ئەوکات ھەڵوێستی خۆمان رادەگەینین.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان،شوان ئەحمەد، بۆ kdp.infoگوتی: بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان برگەی ناونان بۆ کاندیدانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دواخست، ھەر چوار فراکسیۆنی پارتی و گۆران و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی، دەستمان بە مانگرتن کرد و تائێستاش مانگرتنەکە بەردەوامە.

شوان ئەحمەد گوتیشی: ھۆکاری مانگرتنەکەشمان بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەھۆی ئەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاندیدی خۆی دیاری نەکردووە، ناونانەکەی دواخستووە، بۆیە ئێمەش وەکو نارەزایەتییەک مانگرتنمان راگەیاند.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار