٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی كانەخەڵووزەکەوە سەرۆكوەزیرانی توركیا درایە بەر ڕەخنە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دانیشتووانی ناوچەی سۆما و كەسوكاری قوربانیانی كارەساتی كانەخەڵووزی ناوچەی سۆما داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی توركیا دەكەن.

 دوای ئەوەی بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخ و رەوشی كرێكارانی تەنگخواردووی نێو كانەخەڵووزە ئاگرگرتووەكەی ناوچەی سۆمای سەربە پارێزگای مانیسا، سەرۆكوەزیرانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی ناوچەكەی كرد، بەڵام لە لایەن دانیشتووانی ناوچەكەوە درایە بەر ڕەخنە.

كەناڵی "سی ئین ئین"-ی توركیایی بڵاوی كردەوە كە، سەرۆكوەزیرانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرەتا سەردانی شوێنی رووداوەكەی كردووە و زانیاریی پێویستی لە كاربەدەستان لە بارەی رووداوەكەوە وەرگرتووە. دواتر ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ كەسوكاری قوربانیان و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەردانی تەلاری شارەوانی شاری سۆمای كردووە.

سەرچاوەكە بڵاوی كردەوە كە لە كاتی سەردانی ئەردۆغان بۆ تەلاری شارەداری، كەسوكاری قوربانیان و دانیشتووانی شارەكە ئەردۆغانیان داوەتە بەر ڕەخنە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی توركیایان كردووە.

جێگای ئاماژەپێكردنە كە بەپێی دوائامار ژمارەی قوربانیانی كارەساتەكەی دوێنێی ناوچەی سۆما گەیشتووەتە 245 كوژراو و 180 بریندار.

هەورامان

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار