توركیا .. تراژیدیای دووه‌م دوای بیست و دوو ساڵ

هەولێڕ-AA-KDP.info- پاش تێپەڕینی بیست‌ودوو ساڵ بەسەر کارەساتەکەی ناوچەی کۆزلو کە بەهۆیەوە دووسه‌د و شه‌ست و سێ کەس گیانیان لە دەست دا، لە ناوچەی سۆما کارەساتیێکی هاوشێوە دووباره بووه‌وه.
پاش تێپەڕینی 22 ساڵ بەسەر کارەساتەکەی ناوچەی کۆزلو کە بەهۆیەوە 263 کەس گیانیان لەدەستدا، جارێکی دیكه لە ناوچەی سۆما کارەساتیێکی هاوشێوە یەخەی تورکیای گرتەوە.
روداوەکەی كۆزلو كه رۆژی 3 ی ئازاری ساڵی 1992 لە كانه خەلوزی بەردینی روویدا و بەهۆیەوە 263 کەس گیانیان لەدەستدا، بەگەورەترین کارەساتی کانه خەڵوزی لەمێژووی تورکیا هه‌ژمار ده‌كرێ كه لەو رووداوەدا دوای 5 ساڵ تەرمی هەندێ لە قوربانییەکان دەرهێنران. ئیستا لە ڕێی مۆنۆمێنتێکەوە ناوی قوربانیانی ئەو کانە خەڵوزە لە پارکی یادەوەرییەکان دا نووسراوەتەوە و هەموو ساڵێک مەراسیمی یادکردنەوەیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.
لە ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ناو كانه خه‌ڵوزه‌كان سەدان کرێکار گیان لە دەست دەدەن كه زۆربه‌یان به‌هۆی گازی کاربۆن ئۆکساید و میسان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هەر لەو شارەدا و لە 7 ی ئازاری ساڵی 1983، 103 کرێکاری کانه خەڵوزییەکە له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی گاز گیانیان لە دەست دا له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی گاز.
دوای تەقینەوەی کانه خەڵوزی شارۆچکەی سۆمای سه‌ر به پارێزگای مانێسا، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەیەکی کارەبای ئه‌و كانه‌دا چەندین کرێکار قەتیس بوون ،کارمەندانی فریاکەوتن بە وەرگرتنی ئەزموون لە روداوەکانی پێشووتر کاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای کانه خەڵووزییه‌كانی تورکیا لەساڵی 1941 ەوە 3 هەزار و 759 کرێکاری کانه خەڵوزییه‌كان له توركیا گیانیان لە دەست داوە و 400 هەزار و 173 کرێکاریش بریندار بوون.
لە مێژووی تورکیاشدا لە روداوەکەی ساڵی 1992 کە 276 کرێکار و لە ساڵی 1983، 145 کەس و لەساڵی 1955، 122 کەس و لە سالی 1947، 121 کەس و لە 1942 108 کرێکاری کانه خەڵوزییه‌كان گیانیان لە دەست داوە.
لە ئامارەی دەزگاکەدا هه‌روه‌ها ئاماژە بە کەمبوونەوەی رووداوی تەقینەوەکانی ناو کانه خەڵوزییەکان کراوە و تێیدا هاتووە کە:
ساڵی 1999 ، 4 کرێكار
ساڵی 2000 ، 9 کرێکار
لە 2001 ، 5 كرێكار
ساڵی 2002 ، 8 کرێكار
ساڵی 2003 ، 8 كرێكار
ساڵی 2004 ، 5 كرێكار
ساڵی 2005 ، 10 کرێکار
ساڵی 2007 ، 5 كرێكار
ساڵی 2008 ، 7 كرێكار
ساڵی 2009 ، 7 كرێكار
ساڵی 2010 ، 5 كرێكار
ساڵی 2011 ، 4 كرێكار
ساڵی 2012 ، 6 كرێكار
ساڵی 2013 ، 2 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵی 1848ەوە تائێستا نزیکەی 400 ملیۆن تەن خەڵوزی بەردین له توركیا به‌رهه‌م هێنراوه.
کرێکارانی کانه خەلوزییه‌كان چەندین مەتر دەچنە ژێر زەوی بۆ کارکردن و پاش ئەوەی لەڕێی مەسعەدێکی تایبەتەوە دەچنە خوار ، پاشان لەڕێێ هێڵێکی ئاسنی کەبە (فایتۆن) ناوده‌برێ، بەرەو قوڵایی کانه خەڵوزیەکە دەچن.
کرێکارانی کانه خەڵوزییه‌كان لەناو خۆیاندا‌و لەکاتی جێهێشتنی کار لەبری دەستەواژەی (هیوای سەرکەوتن) دەستەواژەی (ئەمانەتی خوا بی) یان( بەخێربچی) خوداحافیزی له یه‌كتری ده‌كه‌ن.
ئەو کرێکارانەی ناو کانه خەڵوزییەکان باش ئەو راستیە دەزانن کە سادەترین كه‌مته‌رخه‌می لەکاتی کارەکەیاندا، دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی خۆیان و هاوكارانیان.
کرێکارانی کانه خه‌لوزییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زانیشدا بەدەستە ڕەشبووەكانیان به خەڵوز نانی ئێوارە دەخۆن و بەربانگ دەکەنەوە.
کرێکاران ئەو خەڵوزانەی لە ئەنجامی هەڵکەندنی چاڵەکان بەدەستیان هێناوە لەڕێێ عەرەبانەیەکەوە دەیگوێزنەوە نزیک ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی خەڵوز و لەوێشەوە بەرەو سەر زەوی دەگوازرێته‌وه.
کاری خەڵوز دەرهێنان لەناو کانه‌كان زۆر مەترسیدارە هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كرێكاران له كاتی چونه سه‌ركار و هاتنه‌وه‌یان ده‌سته‌واژه‌ی به‌نیازی دیدار به‌كار ناهێنن.
سەرەرای هەموو ئەو مەترسیانەی روبەرووی کانه خەڵوزیەکان دەبێتەوە، وەک تەقینەوەی گازیی و کەوتنی بەرد و دارمانی خەڵوز، بەڵام هێشتا کارکردن لە کانه خەڵوزییەکان زۆرترین ڕێژەی کار و خستنە سەرکاری لەناوچەکەدا پێکهێناوە.




