بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكوەزیرانی توركیا

برای بەڕێزم ڕەجەب تەییب ئەردوگان سەرۆكوەزیرانی كۆماری توركیا
سڵاوێكی گەرم
بە بیستنی هەواڵی كارەساتی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی كانێكی خەڵوز لە شاری (مانیسا)ـی وڵاتەكەتان لە ڕۆژی سێشەممە 13ـی 5ـی 2014 زۆر خەمبار بووم كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری كرێكار گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكیشیان بریندار و بێسەروشوێن بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و گەلی كوردستان بە بەڕێزتان و گەلی توركیا و خێزان و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنم. هیوای دۆزینەوەی بێسەروشوێنان و چاكبوونەوەی خێرای بریندارنی ئەم كارەساتە دەخوازم.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14ـی 5ـی 2014




