٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەیەد تەییب: بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق ساز دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info-  گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەگەر كورد ئەم جارە بە یەكگرتوویی نەچنە بەغدا هەڵەیەكی گەورە دەكەن، بەڵام گەشبینم ئەم جارە یەكگرتوو بن.

 گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق موئەیەد تەییب، بۆ kdp.infoگوتی: ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێ، نامەی بۆ لایەنەكان ناردووە.

گوتیشی: پێویستە ئەم جارە كورد بە یەكگرتوویی بچنە بەغدا، ئەگەرنا كارێكی زۆر هەڵە دەكەن، بەڵام لەو بڕوایەدام ئەم جارە یەكگرتوو بن.

گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە، تاوەكو ئێستا نە كورد و نە سوننە هەڵوێستی خۆیان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ رانەگەیاندووە و لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانییش خۆی یەكلا نەكردووەتەوە، بۆیە ئەو لێدوانانەی لە لایەن هەندێك ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاساوە دەدرێن، رای خۆیانە و هیچ شتێكی فەرمی نییە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار