٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ نەبی: بڕینی قوتی خەڵك ڕاگەیاندنی شەڕە دژی گەلی كورد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق باس لە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەكات و ئاماژە بەوە دەدات كە ئەو هەنگاوە ڕاگەیاندنی شەڕێكە دژی گەلی كورد.

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق فازڵ نەبی، بۆ KDP.infoگوتی: "من ڕۆژانە پەیوەندی بە بەغداوە دەكەم و تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر هەڵوێستی سەرۆكوەزیراندا نەهاتووە بەرانبەر بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان, چونكە ئەو هەڵوێستە تەنیا گوزارشتە لە سەرۆكوەزیران و چوار كەس لەو بڕینە بەرپرسیارن، ئەوانیش بریتین لە سەرۆكوەزیران نووری مالیكی, جێگری سەرۆكوەزیران حوسێن شەهرستانی, وەزیری نەوت و دواتر وەزیری دارایی, لە كاتێكدا ئەوە پێشێلكردنی دەستووری عێراقە و لە هیچ یاسایەكدا نییە تۆ بێیت مووچەی فەرمانبەران ببڕیت، خۆ ئەگەر ئەوەشیان كرد دەكرێت مووچەی فەرمانبەران بنێرن و دواتر قسە لەسەر بودجەكە بكرێت بەڵام ئەوان هەنگاویان بەسەر هەموو شتێكدا هەڵگرتووە و خێرا قوتی خەڵكیان بڕیوە".

گوتیشی: "بەپێی یاسا كەس بۆی نییە مووچەی كارمەندی حكوومەت ببڕێت، بۆیە كارەكەی مالیكی نایاساییە".

فازڵ نەبی هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو كە هەرێمی كوردستان لە بارەی بڕینی مووچەی كارمەندانەوە دەتوانێت لە دادگای باڵای عێراق شكات بكات و گوتی: "بڕینی مووچەی فەرمانبەران، واتا ڕاگەیاندنی شەڕێكی پیسە دژی خەڵكی كوردستان".

هەواڵی پەیوەندیدار