پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی كۆتایی هات

سلێمانی-KDP.info- پڕۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی كۆتایی هاتووە و، چاوەڕێیش دەكرێت ئەمڕۆ كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە ڕابگەیەندرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە هۆڵی هەڵگورد عارفەوە دەست kdp.infoكەوتوون، 99%ـی دەنگەكانی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی كۆتایی هاتووە، هەروەها 100%ـی پڕۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش كۆتایی هاتووە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 72 هەزار كەس لە هێزەكانی پۆلیس و ئاساییش و نەخۆشی ناو نەخۆشخانەكان مافی دەنگدانیان هەبووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 71 هەزاریان بەشدارییان لە پڕۆسەكەدا كرد.
سلێمانی/ ئارمان مەلازادە




