٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: کاندیدی جێگری سەرۆکی حکوومەت دیاری نەکرابێت، پەرلەمان هەڵوێستی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو دەڵێت، ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و ناونان و ڕاسپاردنی سەرۆکی حکوومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم، تەوەرێکی کۆ بوونەوەکە دەبێت. هاوکات گوتی، هەر ئەمڕۆ پەرلەمان دواوادە دەداتە یەکێتی بۆ دیاریکردنی ناوی کاندیدەکەی بۆ جێگری سەرۆکی حکوومەت و لە ئەگەری دیارینەکردنی جێگری سەرۆکی حکوومەتیش پەرلەمان هەڵوێستی دەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو بۆKDP.infoگوتی: "ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و دواوادەیش بۆ فراکسیۆنی سەوز دانراوە، بەپێی ئەو وادەیەیەیش ماوەی هەفتەیەک دیاری کرابوو کاندیدی جێگری سەرۆکوەزیران پێشکەش بکەن و پێشبینش دەکرێت ئەمڕۆ کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دیاری بکەن، چونکە دوێنێ فراکسیۆنی سەوز ئاماژەی دا کە کاندیدیان دیاری کردووە، لە کاتێکدا ئەگەر ئەمڕۆ ناوی ئەو کاندیدە پێشکەشی پەرلەمان نەکرێت ئەوا پەرلەمان هەڵوێستی دەبێت".

گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی ڕابردوودا یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ناونانی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیرانمان هەموار کردووەتەوە کە لە یاساکەدا تەنیا سەرۆکوەزیران ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەت، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو یاسایە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە واژۆ دەکرێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەربۆیە ئەمرۆ یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەوە دەبێت کە چاوەڕێی دواهەڵوێستی یەکێتی بکرێت".

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار