٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی: لایەنە كوردییەكان لە چۆنیەتیی هەنگاوی داهاتوو لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا، هەڵوێستێكی هاوبەشیان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند، سەرباری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی تازە، بەڵام هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی حكوومەتێكی بەهێز كە هەموو لایەك تێدا بەشدارن. هاوکات دەربارەی بەشداریی كورد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتووی عێراق دەڵێت، هەموو لایەنە كوردییەكان بەیەكەوە لەسەر چۆنییەتی هەنگاوی داهاتوو لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕێك دەكەون و هەڵوێستێكی هاوبەشیان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق، بڕێت مەكگوورگ و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا کە لە شارۆچکەی سەڵاحەدین بەڕێوە چوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30ـی نیسانی ڕابردوو تاوتوو كرا و قسە لەبارەی حكوومەتی ئاییندەی عێراق و بەشداریی كورد لە پڕۆسەی سیاسی و حكوومەتی داهاتوو كرا. هەر لەم دیدارەدا یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان..

 لەبارەی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێم، سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە سەرباری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی تازە، بەڵام هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی حكوومەتێكی بەهێز كە هەموو لایەك تێدا بەشدارن. سەبارەت بە بەشداریی كورد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتووی عێراق سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند هەموو لایەنە كوردییەكان بەیەكەوە لەسەر چۆنییەتی هەنگاوی داهاتوو لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕێك دەكەون و هەڵوێستێكی هاوبەشیان دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار