٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 5ـی 2014 لە سەڵاحەددین سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، عادل عەبدولمەهدی کرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باسی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30ـی نیسانی ڕابردوو كرا و عادل عەبدولمەهدی وێنەیەكی گشتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە باشووری عێراق بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. هەروەها باسیش لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پێشبینییەكان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن كرا.

هەر لەم دیدارەدا ئاییندەی سیاسیی عێراق لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تاوتوو كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار