٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری حەمەعەلی دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە و دەبێتە سەرۆکی لیستی پارتی

سەرچاوە: KDP.info
نووري حەمەعەلي

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەموار کرایەوە و بەپێی ئەو یاسایە لەمەودوا ناونان تەنیا بۆ  سەرۆکی حکوومەت دەکرێت. هاوکات هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمان، نووری حەمەعەلییشی ڕەت کردەوە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کورستان، فەرحان جەوھەر، بۆ kdp.infoگوتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستاندا یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ھەموار کرایەوە، کە پێشتر بەپێی ئەو یاسایە ناونان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکرا، بەڵام بەپێی ھەمواری ئەمڕۆ، ناونان تەنیا بۆ سەرۆکی حکوومەت دەکرێت.

فەرحان جەوھەر گوتیشی: مۆڵەتەکەی پەرلەمان بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تەنھا ئەمڕۆی ماوە و سبەی کۆتایی پێ دێت، ئەگەر کاندیدی خۆیان دیاری نەکەن، ئەم جارە کار بەو یاسایە دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاسایە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە ئیمزا دەکرێت.

سەبارەت بە دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری پارتی، نووری حەمەعەلییشەوە، جەوھەر گوتی: ئەو ھەواڵە راست نییە و نووری حەمە عەلی دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.

ناوبراو زیاتر گوتی: پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەدرێت بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پۆستی سکرتێری پەرلەمانیش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاندیدی خۆمان دیاری نەکردوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار