لەمەودوا تەنیا کاندیدی سەرۆکی حکوومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕادەسپێردرێت... نوێ کراوەتەوە

هەولیر-KDP.info- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانبه زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
سه‌عات 11-ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13/5/2014 به سه‌رۆكایه‌تیی یووسف محه‌ممه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو به‌پێی مادده‌ی (72،73،74،75،77) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاساكانی (هه‌مواركردنی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان ژماره (11)ی ساڵی 2010، زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، پێدانی بودجه‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری پایته‌ختی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق)، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌بڕیاری هه‌مواركردنی ماده‌ی (38 و 39) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگه‌ی (12) له مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مان كرد كه بێنه شوێنی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی مادده‌كانی هه‌مواری پڕۆژه یاساكه و راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی له باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار و هه‌مواری پڕۆژه یاساكه بخه‌نه روو.
دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان پڕۆژه‌یاساكه كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م كه تیایدا هاتبوو (پاش ناونانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له ماوه‌یه‌كدا كه له (30) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات)، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشنیاز كرا ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) له بڕگه‌كه‌دا لا ببرێت و ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
هه‌روه‌ها به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) گۆڕدرا به ده‌سته‌واژه‌ی (كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و ده‌سته‌واژه‌ی (پێكهێنانی حكوومه‌ت)یش كه له بڕگه‌كه‌دا هاتبوو به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان گۆڕدرا به (پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری).
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی دووه‌میش له مادده‌ی یه‌كه‌م كه تیایدا هاتووه (ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له ماوه‌ی دیاریكراو نه‌یتوانی كابینه‌ی وه‌زاری پێك بهێنێت و متمانه‌ی په‌رله‌مان به ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ پرۆسه‌ی ناونان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت)، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی پێشنیاز كرا كه ئه‌و بڕگه‌یه لا ببرێت و ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
مادده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌ش كه په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتبوو خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
ماده‌ی سێیه‌میش كه په‌یوه‌ست بوو به كارنه‌كردن به هیچ ده‌ق و یاسایه‌كی دیكه كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ بڕگه كانی ئه‌م یاسایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتبوو خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
سه‌باره‌ت به مادده‌ی چواره‌می پڕۆژه یاساكه‌ش كه تیایدا هاتبوو (ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه)، له ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه دوو پێشنیاز هاتنه ئاراوه، كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كه ئه‌م ماده‌یه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا و پێشنیازی دووه‌م كه تیایدا داوا كرابوو كه مادده‌كه به‌مشێوه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه (ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ بكرێت و دواتر له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو بكرێته‌وه)، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به 49 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 40 ده‌نگی دژ په‌سند كرا.
پاشان هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاساكه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌مشێوه‌یه داڕێژرابووەوه (به مه‌به‌ستی گونجاندن له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی و دیموكراسی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا)، له ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا دوو پێشنیاز هه‌بوو كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ داڕشتنه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاساییدا بوون راكه‌ی تریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه وشه‌ی (په‌رله‌مانی)یشی بۆ زیاد بكرێت به‌مشێوه (سیسته‌می سیاسی و دیموكراسی په‌رله‌مانی)، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پێشنیازه‌كه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه پێشنیازی دووه‌م ده‌نگی زۆرینه‌ی به ده‌ست هێنا.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه كۆی یاساكه به‌و هه‌موارانه‌ی كه له مادده و بڕگه‌كانیدا كران و ده‌نگیان له‌سه‌ر درا خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا و به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵكی كوردستان كرد و به‌مجۆره كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هێنا و رایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین."




