حکوومەت و لیژنەی باڵای فەتوا، گەشتی عومرەیان راگرت

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info- تاوەکو کۆنترۆڵی نەخۆشیی کۆرۆنا دەکرێت، گەشتی عومرە لەھەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە بە بڕیاری لیژنەی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان رادەگیرێت.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، رایگەیاند: وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندین کەوا، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی فەتوای کوردستان رەزامەندییان دەربڕیوە بە راگرتنی گەشتی عومرە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: بۆیە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە لەگەڵ گەیشتنی نووسراوی رەسمیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی ئەوقاف ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات و گەشتی عومرە رادەوەستێت.
بڵند ئیبراهیم




