٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی حكوومەت لەناو یەكێتیدا یەكلا بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت لەناو حزبەكەیدا یەكلا بووەتەوە. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبەش دەڵێت: "بە دواكۆبوونەوە لەگەڵ پارتیدا گەشبینین."

لەبارەی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی حكوومەت لەناو یەكێتیدا، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتی عەتا سەراوی، بۆ KDP.infoگوتی: "لەناو یەكێتیدا بەشداریكردن لە حكوومەتدا یەكلا بووەتەوە، ئەگەر ناوی كاندیدەكانیش ئەمڕۆ نەدرێتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و شاندی دانوستانكاری پارتی، ئەوا بە دڵنیاییەوە سبەی كۆتایی بە بابەتی ناوی كاندیدەكان دەهێنرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان ڕێك كەوتووین".

سەراوی گوتیشی: "پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت لە لایەن یەكێتییەوە یەكلا كراوەتەوە و ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكە ئاشكرا دەكرێت، چونكە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڕیار لەسەر ئەو ناوانە دەدات كە دیاری كراون."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتی، هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو كە بابەتی پۆستێكی سیادی بۆ یەكێتی چارە كراوە.

لەم بارەوە حاکم قادر ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ KDP.infoگووتی:"بە دواکۆبوونەوە لەگەڵ پارتیدا گەشبینین."      

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار