٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، یاساکانی سەرۆکایەتیی هەرێم، خۆپێشاندان، زمانە فەرمییەکان، دەستنیشانکردنى پایتەختى ئاشتى، بودجەى حیزبەکان و ناونانى سەرۆکوەزیران دەخاتە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  ئەندامێکى پەرلەمان دەڵیت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کۆمەڵێک پرۆژەیاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ و دەخرێنە دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ 13/5/2014 دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەو دانیشتنەشدا كۆمەڵێك پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدانەوە. لەم بارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڤاڵا فەرید، بۆKDP.info گوتی: "دانیشتنی ئەمڕۆ لە چەند خاڵێك پێك دێت، خاڵی یەكەم پڕۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە كە پێشنیاز كرابوو و تێیدا هاتووە: تەنیا سەرۆكوەزیران لە لایەن سەرۆكی هەرێمەوە ڕابسپێردرێت، ئەوە دەخرێتە دەنگدانەوە و ڕاپۆرتی لیژنەی یاساییش دەخوێنرێتەوە".

ڤاڵا فەرید هەروەها ڕوونی كردەوە: "هەر ئەمڕۆ چەند پڕۆژەیاسایەكی دیكە هەیە كە تەنیا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت لەوانە، یەكەم: هەمواركردنەوەی یاسای خۆپێشاندان. دووەم: یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێم. سێیەم: دەستنیشانكردنی پایتەختی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان كە هەڵەبجەیە، یاسایەكی دیكە تایبەتە بە گۆڕانكاری لە چەند خاڵێكی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەگەڵ پرۆژەی بودجەی حزبەكان، كۆتاخاڵیش ناوزەدكردنی سەرۆكی وەزیران و جێگرەكەیەتی".

 

هەواڵی پەیوەندیدار