٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ٤٢ کەس بوونەتە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند بە هۆی ئەنجامدانی هەشت تەقینەوەوە لە ناوچە جیاکانی بەغدا، ٤٢ کەس بوونەتە قوربانی.

گوتەبێژ بە ناوی پرۆسەکانی بەغدا، عەمید سەعد موعن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەغدای پایتەخت بەرەوڕووی چەندان کردەی تیرۆریستی بووەتەوە و بە هۆیانەوە ٥ کەس شەهید بوون و٣٧-ی دیکەیش بریندار بوون."

بەیاننامەکە زیاتر دەڵێت، تەقینەوەکان لە ناوچەی شەعب و ئور و بەلەدییات دوو تەقینەوەی بەسەریەکەوە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ ڕوویان داوە، هەروەها لە شاری سەدر سێ تەقینەوە ڕوویان داوە، هاوکات لە گۆڕەپانی عەقەبە بن نافعی ناوچەی کەڕڕادەیش تەقینەوە بووە و ئەو تەقینەوانەیش بە هۆی ئۆتۆمێلەوە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار