٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەو تاوانانەی دژبە کوردانی ئێزدی ئەنجام دەدرێن شەرمەزار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناچارکردنی کوردی ئێزدی بۆ بەجێهێشتنی ناوچەکانی ڕەبیعە، پیلانێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستانە و لە ئەنجامی ڕق و بوغزی دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیانە. هاوکات بە پێویستی دەزانێت، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیری و هاوکارییەک بۆ ئەو ئازیزانە دابین بکات."

دەقی پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکاتەوە

دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لەناوچەی ڕەبیعەی سەر بە پارێزگەی مووسڵ، چوار هاووڵاتیی کوردی ئێزدی بە دەستی چەپەڵی تیرۆریستان شەهید کران، تا ئێستا سەدان خانەوادەی کوردی ئێزدی بۆ پاراستنی گیانیان شوێنی کاریان بە جێ دەهێڵن و ڕوو دەکەنەوە ئەو ناوچانەی کە لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە ئاساییشیان دابین کراوە.

ناچارکردنی کوردی ئێزدی بۆ بەجێهێشتنی ناوچەکانی ڕەبیعە پیلانێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستانە و لە ئەنجامی ڕق و بوغزی دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیانە.

ئێمە زۆر بە توندی ئەو تاوانانەی دژی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی ئەنجام دەدرێن مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیری و هاوکارییەک بۆ ئەو ئازیزانە دابین بکات.

 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

12ـی 5ـی 2014

هەواڵی پەیوەندیدار