٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی نەزاھە: 874 بەرپرسی پلە جیاواز، سامانەکانیان ئاشکرا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆی1080فۆرم کە بۆ ئاشکراکردنی سامانەکەیان بەسەر بەرپرساندا دابەش کراوە، تائێستا 874 فۆرم گەڕێندراونەتەوە.

سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان، د.ئەحمەد ئەنوەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بە مەبەستی ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسان، 1080فۆرمیان بەسەر پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆکایەتیی ھەرێمدا دابەش کردووە، تا ئێستایش لە کۆی ئەو فۆرمانەی دابەش کراون، 874فۆرمیان گەڕێندراونەتەوە.

د.ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: لە پەرلەمانی کوردستان 86 پەرلەمانتار و 31 راوێژکار لە کۆی 56راوێژکار و لە ئەنجوومەنی دادوەرییش لە کۆی 753 دادوەر 100% واتا ھەموویان فۆرمەکانیان گەراندووەتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار