یه‌كێتی زانایانی كوردستان پشتیوانیی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات

مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربڕیوە ڕایگەیاندووە "ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ هێنانی هێز بۆ ناوچه كێشه بۆ دروستكراوه‌كان و، پشتیوانی ته‌واوی خۆشمان بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌رده‌بڕین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژییه‌ك، كه روو به رووی وڵاتمان ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆییه."
ئه‌مه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
به‌داخه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌نده‌ها ساڵ قوربانی‌و خه‌باتی به‌رده‌وامی گه‌لی كورد له دژی ده‌سه‌لاته دیكتاتۆره یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ریكه پشوێكی درێژ وه‌ربگرین‌و، كوردیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵده‌مژێت، به‌ڵام ماوه ماوه گوێبیست ده‌بین له هێنانی هێز و بڵاوه‌پێكردنی له ناوچه كوردییه‌كان یان له‌و شوێنانه‌ی كێشه بۆ دروستكراون، به‌مه‌ش جارێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی سته‌م و زوڵم و قه‌تلوعام به بیر كوردان دێننه‌وه و، خه‌ڵكی كوردستان هه‌مان ترسی بۆ دروست ده‌بێته‌وه.
ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر گیانی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌و، دژی هه‌ر فیتنه و ئاژاوه‌یه‌كین، كه له هه‌ر شوێنێكی سه‌ر زه‌مین روو بدات، به‌ڵام دیفاعكردن له خاك و وڵات و نیشتیمان و هاوولاتیان و، پاراستنی ئه‌زموونی هه‌زاره‌ها قوربانی بۆ دراو، به ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كوردستانه ده‌زانین.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ هێنانی هێز بۆ ناوچه كێشه بۆ دروستكراوه‌كان و، پشتیوانی ته‌واوی خۆشمان بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌رده‌بڕین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژییه‌ك، كه روو به رووی وڵاتمان ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆییه.
هیوادارین هیچ كاتێك كاره‌كه نه‌گاته ئه‌م ئاسته‌و، كه‌سانی ئاقڵ رێگه نه‌ده‌ن، هیچ كاتێك كه‌سه شه‌ڕ دۆسته‌كان ببنه بڕیار به ده‌ست‌و، هه‌ر زوو ده‌ستی زوڵم‌و سته‌م ببڕن.
هه‌ر ئه‌م بۆنه‌یه‌ش به ده‌رفه‌تی ده‌زانین، تا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، كه هه‌میشه ئاوڕی جددی له پێشمه‌رگه بده‌نه‌وه‌و، ژیان‌و گوزه‌رانیان به چاكترین شێوه دابین بكه‌ن.
به‌ڵێ بۆ ئاشتی.. نا بۆ شه‌ڕ... نا بۆ زوڵم‌و سته‌م... به‌ڵێ بۆ عه‌داله‌ت‌و دادپه‌روه‌ری‌و پاراستنی سه‌روه‌ری.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
1/8/2012




