٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەئامانجگرتنی ئێزدییەکان سەرکۆنە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوا لە بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و دەزگا فیدراڵییە پەیوەندارەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندارەکانی تر دەکات، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لە ئاست پاراستنی سەر و گیانی هاووڵاتیان بن.

 

لە راگەیەنراوێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە دەر کراوە و، دانەیەکی بۆKDP.info نێردراوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو زنجیرە پەلامارە تیرۆریستییە دڕندانەیە دەکات کە ماوەیەکە کوردانی ئێزدییان کردووەتە ئامانج و دواپەلاماریش ئەو هێرشە تیرۆریستییە بوو کە لە ناحیەی رەبیعەی پارێزگای نەینەوا لە8/5/2014 ئەنجام درا و لە ئاکامدا شەش هاووڵاتی سڤیل کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئێمە لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەی برینداران دەخوازین، داوا لە بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و دەزگا فیدرالییە پەیوەندارەکان دەکەین، ئەرک و بەرپرسیارەتیی خۆیان لە ئاست پاراستنی سەر و گیانی هاووڵاتیان لە کردەوە تیرۆریستییەکان بپارێزن، بەتایبەتیش کوردانی ئێزیدی و بە هەموو شێوەیەک رێگە لە دووبارەبونەوەی تاوانی لەم شێوەیە بگرن."

سەرۆکایەتیی پەرلەمان هاوکات داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندارەکانی تر دەکات "هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ لەپێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیانمان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار