٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی ئەم وەزارەتانە مووچەی وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info-  وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی وەزاەرتی  دارایی و ئابووری، سبەی سێشەممە 13/5/2014 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتانەی خوارەوە:

 

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

وەزارەتی دارایی و ئابووری

دەزگای ئاسایش

ئەنجوومەنی ئاسایش

دیوانی چاودێری و دارایی

دەستەی وەبەرھێنان

دەستەی دەستپاکی

دەستەی مافی مرۆڤ

ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار