سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له ساڵح موتڵه‌گ كرد

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازیكرد له د. ساڵح موتله‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدراڵ و سه‌ركرده له لیستى ئه‌لعیراقیه.
له دیدارێكدا ، بارودۆخى سیاسیى ئه‌مرۆى عیراق تاوتوێكرا له هه‌موو گۆشه‌نیگاكانیه‌وه پێویستى به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵ و كۆششه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كاندا دووپاتكرایه‌وه به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى ریشه‌یى كێشه‌كان و مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان.




