٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاسایشی دهۆک دەڵێت دەستگیرکردنی ئەندامەکەی پارتی چارەسەر پێوەندیی بە ئاسایشی هەرێمەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

 دهۆک-KDP.info-  لە وەڵامی پارتی چارەسەردا کە دەڵێت ئەندامێکیان لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە ڕفێدراوە، ئاسایشی دهۆک ڕایدەگەیەنێت کە، پشتبەستوو بە بڕیاری دادگا ئەو کەسە لە لایەن ئێمەوە دەستگیر کراوە و دۆسێکەیشی پێوەندیی بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

لە ڕوونکردنەوەیەکی دا کە دانەیەکی بۆKDP.infoنێردراوە، ئاسایشی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی چارەسەر بەیاننامە بڵاو دەکاتەوە و تۆمەت دەبەخشێتەوە کە گوایە ئەندامێکیان بە ناوی (عەبدوڵڵا ئیسماعیل عەبدوڵڵا) ناسراو بە ئەحمەد ڕێکانی، لە لایەن ئاسایشی پارێزگای دهۆکەوە ڕفێندراوە، دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵکە لە 6-5-ی 2014 ناوبراو بە فەرمانی دادوەر و بە شێوەیەکی یاسایی لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.

ئاسایش ڕوونیشی دەکاتەوە کە، دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی پارتی چارەسەر بە هۆی بابەتێکەوەیە کە پێوەندیی بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوەیە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی پارێزگای دهۆک:

 ئەڤە چەند روژە چەندین بەلاڤوک و بەیاننامە ژلایێ پارتا چارەسەری ڤە دھێنە بەلاڤ کرن ل سەر سایتێن ئەنتەرنێتێ و کەنالێن ئاسمانی وتێدا دیاردکەن کو ئەندامێ پارتا وان بناڤێ (عبداللە اسماعیل عبداللە) ناسیار ب (احمد رێکانی)ھاتیە رەڤاندن و بێ سەر و شوێن کرن ژلایێ ئاسایشێ ڤە ل پارێزگەھا دھوکێ.
ئەم وەک رێڤەبەریا ئاسایشا پارێزگەھا دھوکێ ڤێ رونکرنا ل خوارێ دیار بەلاڤ دکەین سەبارەت بابەتی و چەوانیا گرتنا وی ژلایێ رێڤەبەریا مەڤە:-
ناڤبری ل میژوویا (6/5/2014) ژلایێ مەڤە ھاتیە گرتن ب رەنگەکێ یاسایی و لدیف بریارا رێزدار دادوەرێ ڤەکولینا ئاسایشا دھوک ل سەر بابەتەکێ ئەمنی کو گرێدای ب ئاسایشا ھەرێما کوردستانێ ڤە ھەیە ، ونوکە ل گرتیخانا زرکا یێ راگرتیە و ھەر کەسەک ژ خێزان و کەس کارێن وی و پارێزەرێ وی د شێن سەرەدانا وی بکەن، و ڤەکولین د بابەتێ ناڤبری دا یا بەردەوامە و ھەر بریارەکا ژلایێ دادگەھێ ڤە دەربچیت ئەم دێ جێ بەجێ کەین ومل کەچ بین.
مە دڤێت بو ھەمو لایەنەکی دیاربکەین کو ئەم وەکو (ئاسایش) چ جارا کەسەکێ ناگرین ب رەنگەکێ نە یاسایی و ل سەر بابەتێن بیر ورایێن جودا و جیاواز چونکە ئەڤە نە ئەرکێ مەیە بەلکو ئەرکێ مە یێ سەرەکی ئەوە ئەم پاراستنا ئەمن وئاسایشا خەلکێ خو و ھەرێما کوردستانێ بکەین و ھەر کەسەک یان لایەنەک ببیتە جھێ مەترسیێ ل سەر ئاسایشا ھەرێمێ دێ ب رێکێن یاسایی پێرابونا ژێ وەرگرین.
ئەڤە چەندین جارە تومەتێن ب ڤی رەنگی یێن بێ بنەما و بەلگە بو مە دھێنە ئاراستەکرن ژلایێ ھندەک کەس ولایەنێن جودا ڤە ب مەرەما (تشویە) کرنا ناڤ و ئەرکێ مە یێ پیروز ل بەردەم رایا گشتی، لەورا ئەم ب توندی ئەڤان ھەمی ھەولا شەرمزار دکەین و ژ ھیچ لایەنەکی ناھێتە قەبول کرن کو ڤان جورە تومەتێن بێ بنەما ئاراستەی مە بکەن و بەروڤاژی دێ برێکێن یاسایی رەفتارێ دگەلدا کەین.

دلدار ئیبراهیم  

هەواڵی پەیوەندیدار