سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو لیوا جەلال محەمەد غەریب خانەقینی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو لیوا جەلال محەمەد غەریب خانەقینی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و شۆڕشگێڕی ماندوویینەناس لیوا جەلال محەمەد غەریب خانەقینیمان پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو وەک پێشمەرگە و کادیرێکی چالاک لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991دا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و دەیان کادیری پێگەیاند و تا کۆتایی ژیانیشی لە خزمەتکردنی گەلەکەی بەرەوام بوو.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و و سەرجەم خزم و دۆستانتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی پاکی لیوا جەلال بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11/5/2014




