سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 1\8\2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له عومه‌ر چه‌لیك جێگری سه‌رۆكی ئه‌كپارتی و سه‌نه‌ر ئۆغلۆ راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه و باڵیۆزی توركیا له ئێراقی فیدراڵ و كونسوڵی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌ریم شنگاری وه‌زیری ناوخۆ و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، باس له په‌یوه‌ندییه دوو قوڵیه‌كان و پرسه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ره‌وشی سوریا كرا و راگه‌یه‌ندنێکی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرایه‌وه.

ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا و به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق گفتوگۆیه‌كی فراوان و دۆستانه و بونیادنه‌ریان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پرسه‌كانی ئیقلیمی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بارودۆخی سوریا هه‌بوو. هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نیشاندا و له‌سه‌ر فراوانكردنیان له‌گشت بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواری په‌ره‌پێدانی ئابووری و وزه‌دا رێككه‌وتن.
جه‌ختیان كرده‌وه، كه بارودۆخ له سوریا كاره‌ساتاوییه و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی سوریا به‌رده‌وامه، قوربانی و وێرانكردن له ئاستێك دایه، كه وێنه‌ی نییه، ته‌ئكیدشیان كرده‌وه، كه ره‌فتار و سیاسه‌تی رژێمی سوریا بۆ نانه‌وه‌ی ناكۆكی تایفی و ئه‌تنی له ناو وڵات‌دا هێنده‌ی دیكه بارودۆخه‌كه‌ی خراپ كردووه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سوریا هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ئیقلیمی دروست ده‌كات .به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌م بارودۆخه‌ش مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
جه‌ختیشیان له پابه‌ندبوونی خۆیان به گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی سیاسی له سوریا كرده‌وه و دووپاتیان كرده‌وه، ئاینده‌ی سوریا ده‌بێ ته‌نها له‌لایه‌ن ئیراده‌ی ئازادانه‌ی گه‌لی سوریاوه بڕیاری لێ بدرێ.
هه‌ردوو لا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هاریكاری و هاوئاهه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی گه‌لی سوریا بۆ به‌دیهێنانی ویسته ڕه‌واكانی بۆ سوریای دیموكراتی، ئازاد و فره‌یی، كه هه‌موو هاووڵاتیانی له ماف و ئازادییه‌كاندا یه‌كسان بن و له سوریای نوێ‌دا پێویسته ناسنامه‌ی گشت ئه‌تنی، ئاین یا تایفی رێزی لێ بگیردرێ و ده‌بێ مافه‌كانیان دابین بكرێ و بپارێزرێت، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی زۆری خۆیان له‌باره‌ی ناسه‌قامگیری و فه‌وزا له سوریا ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قۆستنه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ر گرووپ و رێكخراوێكی توندوتیژه‌وه به‌هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش داده‌نرێ و پێویسته به‌هاوبه‌شی چاره‌سه‌ر بكرێ.
پێویسته سوریای نوێ له هه‌ر گرووپ یا رێكخراوێكی توندڕه‌و و تیرۆریست خاڵی بێت و هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی راوێژكردن و هاریكاری به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دابێت.




