شەش پڕۆژەیاسا و ناونانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگرەکەی لە كارنامه‌ی دانیشتنی دووسبەی په‌رله‌ماندان

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال بە KDP.info-ی رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه په‌سه‌ندی كردووه له سێ بڕگه دێت، ئه‌وانیش بەم شێوەیەن:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو به‌پێی مادده‌ی (72، 73، 74، 75، 77) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای رێكخستنی خۆپێشاندان له هه‌رێمی كوردستان ژماره (11)ی ساڵی 2010.
2ـ پڕۆژه‌یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
3ـ پڕۆژه‌یاسای پێدانی بودجه‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
4ـ پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپڕسی له هه‌رێمی كوردستان.
5ـ پڕۆژه‌بڕیاری پایته‌ختی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
6ـ پڕۆژه‌بڕیاری هه‌مواركردنی مادده‌ی (38، 39) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
سێیه‌م ناونانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕگه (3) له مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، بڕگه دوازده‌یه‌م له مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
شایانی باسه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا داوای له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ دانیشتنی ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه سەعات 11-ی پێشنیوه‌رۆ له ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده بن.




