بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی دەرەوەی وڵات پارتی یەکەمە

هەولێر-KDP.info- بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و لە کۆی دەنگەکان نزیکهی 11 ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە، هاەروەها بزووتنەوەی گۆڕان دووەم و یەکێتییش لە پلەی سێیەمدایە.
ئەمەیش وردەکاریی ئەنجامی لایەنەکانی کوردستانە لە دەرەوەی وڵات:
لە سوێد، پارتی دیموکراتی کوردستان 2082 دەنگ، گۆڕان 1857 دەنگ و یەکێتی 1526 دەنگ
لە دانیمارک، پارتی 511 دەنگ، گۆڕان 310، یەکێتی 242 دەنگ
لە نۆروێژ، پارتی 609 دەنگ، گۆڕان 482 دەنگ و یەکێتی 256 دەنگ
لە فەڕەنسا، پارتی 155 دەنگ، گۆڕان 24 دەنگ و یەکێتی 51 دەنگ
لە نەمسا، پارتی 182 دەنگ، گۆڕان 92 دەنگ و یەکێتی 105 دەنگ
لە هۆڵەندا، پارتی 1115 دەنگ، گۆڕان 760 دەنگ و یەکێتی 704 دەنگ
لە ئەڵمانیا، پارتی 2726 دەنگ، گۆڕان 954 دەنگ و یەکێتی 1222 دەنگ
لە فینلەندا، پارتی 89 دەنگ، گۆڕان 122 دەنگ و یەکێتی 65 دەنگ
لە بەریتانیا، پارتی 499 دەنگ، گۆڕان 1411 دەنگ، یەکێتی 593 دەنگ
لە ئوسترالیا، پارتی 222 دەنگ، گۆڕان 91 دەنگ و یەکێتی 164 دەنگ، یەکگرتوو 7 دەنگ
لە نیوزلەندا، پارتی 32 دەنگ، گۆڕان 7 دەنگ، یەکێتی 81 دەنگ
لە ئێران، پارتی 1046 دەنگ، گۆڕان 29 دەنگ، یەکێتی 123 دەنگ، یەکگرتوو 13 دەنگ، کۆمەڵ 14 دەنگ و لایەنەکانی تر 14 دەنگ
لە تورکیا، پارتی 62 دەنگ، گۆڕان 26 دەنگ، یەکێتی 68 دەنگ، یەکگرتوو 23 دەنگ و کۆمەڵ 122 دەنگ و لایەنەکانی تر 6 دەنگ
لە ئەمەریکا، پارتی 1446، گۆڕان 765 دەنگم یەکێتی 253 دەنگ
بەپێی ئەو ئەنجامانە، 23372 کەس لە دەرەوەی وڵات دەنگیان بە لایەنە کوردستانییەکان داوە و کۆی گشتیی دەنگیش بەم شێوە بە لایەنەکان دراوە؛
پارتی دیموکراتی کوردستان 10787 دەنگ
بزووتنەوەی گۆڕان 6934 دەنگ
یەکێتیی نیشتیمانی 5563 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی 43 دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی 26 دەنگ
لایەنەکانی تر 20 دەنگ




