پەرلەمانی کوردستان سێشەممە کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- لە بانگهێشتنامەیەکیدا پەرلەمانی کوردستان داوا لە کۆی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوەی دووسبەی سێشەممە، ئامادە بن.
پشتبەست بە حوكمی بڕگە (1)ی ماددە (5) و بڕگە (2) لە ماددە (17) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو، پەرلەمان بریاریاری داوە بانگهێشتی گشت ئەندامەکانی پەرلەمان بكات بۆ دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووەم ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستانی- عێراق.
دانیشتنەکە سەعات 11-ی پێشنیوەرۆی سێشەممە 13/5/2014، بەڕێوە دەچێت.




