سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له د.ئه‌یاد عه‌لاوی و د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێزان د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعیراقیه و ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی عیراق و د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانیی عیراق و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی و شاندێكی یاوه‌ریان .
له‌و دیداره‌دا ، گفتوگۆ كرا له باره‌ی گۆڕانكاریی و جموجۆڵی سیاسیی نیشتمانیی و كێشه و ئاسته‌نگه‌كان كه رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندی نیوان لایه‌نه جیاجیاكانی به‌شداربووی كایه‌ی سیاسی ده‌بێته‌وه.
گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیش دوپاتكرایه‌وه به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی كه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و كاری هاوبه‌ش له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا زامنبكات ئه‌ویش به پێی پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و كارنامه پێشنیازكراوه‌كان كه رێگه‌ی سه‌ره‌كیین بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاوی كێشه و گرفته‌كان.




