لە هەولێریش پارتی لە دەنگدانی تایبەتدا بێ ڕكابەرە

هەولێر- تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر ئاشكرای كرد، لە سنووری پارێزگای هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەنگدانی تایبەتدا بێ ڕكابەرە و زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێناوە.
بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كرمانج عەبدوڵڵا، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێناوە و رێژەی دەنگەكانیش بەم شێوەیەن:
پارتی دیموكراتی كوردستان 39 هەزار و 190دەنگ.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 8 هەزار و 748 دەنگ.
بزووتنەوەی گۆڕان 4 هەزار و 784 دەنگ.
كۆمەڵی ئیسلامی 2 هەزار و 162 دەنگ.
یەكگرتووی ئیسلامی 489 دەنگ.
كرمانج عەبدوڵڵا زیاتر گوتی: ئەمە ئەنجامە بەراییەكانە و ئەنجامی كۆتایی لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە رادەگەیەندرێت.
بڵند ئیبراهیم




